Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یەکێتیی مامۆستایان داوا دەکات پشووی خوێندن درێژ بکرێتەوە

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی 3ی 2026، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی سەبارەت بە پشووی خوێندن بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان داوا دەکات کە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە و بەردەوامی شەڕ و ململانێەکان، پشووی خوێندن درێژ بکرێتەوە، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستن و سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان."

هەروەها یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان داوا لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو کەوا بڕیارە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت سەبارەت بە پشووی خوێندن، بۆیە داواکارین بە درێژکردنەوەی پشووی خوێندن تا کاتێکی نادیار."