Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کونسوڵی ھۆڵەندا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ڕۆڵی پارتی لە چەسپاندنی دیموکراسیدا بەرز دەنرخێنێت

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٣/٣، لە پیرمام، ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە ئەدریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی نوێی ھۆڵەندا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، دوایین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و عێراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی تاوتوێ کران. ھێمن ھەورامی تیشکی خستە سەر ھەڵوێست و بۆچوونە فەرمییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە پرسە ھەنووکەییەکان.

ھێمن ھەورامی جەختی لەسەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دەستوورەوە کردەوە. ھەروەھا ئاماژەی بەوە کرد کە پارتی ھەمیشە فاکتەری ئارامی بووە و داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستانە لە بەرانبەر ھەر ئاستەنگ و پێشھاتێکدا.

لە لایەن خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ھۆڵەندا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بەم دیدارە، جەختی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کردەوە و ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە پرۆسەی سیاسی و چەسپاندنی دیموکراسیدا بەرز نرخاند.