Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆكی فەڕەنسا دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٣/٣ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنساوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە، تاوتوێ کران. ھەردوولا نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر بە پەرەسەندنی شەڕ دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.

ھەر لەو پەیوەندییەدا، پێویستیی چڕکردنەوەی ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی دووپات کرایەوە.

چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھەردوولا، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکە بوو.