Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانى و وەزیرى دەرەوەى توركیا دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/3/3 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوئاهەنگی و کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

پەیوەندییەکانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بوو.