Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ ئێران ده‌كات

ھەولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ ئێران راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵمان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیى ئێران ده‌كه‌ین بۆ شه‌هیدبوونى خوالێخۆشبوو ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌یى، ڕابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و زاناى دیارى ئایینى، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانین. له‌ خواى مه‌زن داواكارین گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆى له‌ ڕاگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گێڕانەوە‌ى سه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان