Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی حەمید مەجید مووسا دەکات

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی سكرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان، ڕه‌وانشاد حەمید مەجید مووسا په‌یامێكی هاوخه‌می ئاڕاسته‌ی ماڵبات و كه‌سوكاره‌كه‌ی كرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بۆ کۆچی دواییی کەسایەتیی نیشتمانی و تێکۆشەری ناسراوی عێراق و سکرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان، ڕەوانشاد حەمید مەجید مووسا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان و سەرکردایەتی و ئەندامانی حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان دەکەین و ھاوبەشی خەمیانین.

بەڕێز حەمید مەجید مووسا خەباتگێڕێکی دیار و دڵسۆزی دۆزی ڕەوای گەلی عێراق و کوردستان بوو. لە قۆناغە سەختەکاندا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە تێکۆشانی نیشتمانی دژی ستەمکاری و بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و ئازادی گێڕا.

گیانی شاد و یادی ھەمیشە بە خێر.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٦/٢/٢٨