Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بەبۆنەی ١٥یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی (KDP.info)

هەولێر-KDP.info- دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، پیرۆزبایی (١٥) ساڵەی دامەزراندنی (KDP.info) دەکات و دەڵێ، (KDP.info) هەمیشە بایەخێکی تایبەتی بە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان داوە، بەتایبەت لە گواستنەوەی ڕاستییەکان و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان.

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق:

بەڕێزان: بەڕێوەبەر و ستافی میدیایی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی ١٥یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی (KDP.info)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراقتان ئاراستە دەکەم.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لە ماوەی پازدە ساڵی ڕابردوودا، مینبەرێکی گرنگ و کاریگەر بووە لە گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکان بە شێوەیەکی پیشەییانە و ڕاستگۆیانە. جێگەی دەستخۆشییە کە ئەم سەکۆیە هەمیشە بایەخێکی تایبەتی بە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان داوە، بەتایبەت لە گواستنەوەی ڕاستییەکانی پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان.

هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم لە گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی ڕەسەنی کورد و کوردستان، بۆ ئەوەی وەک هەمیشە پێشەنگ بن لە پاراستنی بەها باڵاکانمان.

 

دووبارە یادی دامەزراندنی (KDP.info) پیرۆز بێت و هەمیشە سەرکەوتوو بن.

 

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق

٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦