Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بروسکەی پیرۆزبایی بەرپرسی لقی (٢٥) بەبۆنەی ١٥یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی (KDP.info)

کەرکووک-KDP.info- سیروان عاسی، بەرپرسی لقی ٢٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی (١٥) ساڵەی دامەزراندنی (KDP.info) دەکات و دەڵێ، "ئەم ماڵپەڕە وەک قوتابخانەیەکی پیشەیی ڕۆژنامەگەریی ئەلیکترۆنی، هەمیشە جێگای متمانەی جەماوەر بووە و خزمەتێکی بەرچاوی بەها نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی کردووە."

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی بەرپرسی لقی ٢٥ی پارتی:

​بۆ/ بەڕێزان بەڕێوەبەر و ڕۆژنامەنووسان و تەواوی ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

​بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕە ئازیزەکەتان، پڕ بە دڵ گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی تێکۆشەر و ماندوونه‌ناس دەکەین و دەستی یەک بە یەکی کارمەندانی ئەم سەکۆ میدیاییە دەگوشین.

​مایەی دڵخۆشی و شانازییە کە KDP.info لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستا، هەمیشە جێگای بڕوا و متمانەی جەماوەر بووە لە گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکاندا. ئەم ماڵپەڕە خزمەتێکی بەرچاو و مێژوویی بە ڕۆژنامەگەریی ئەلیکترۆنیی کوردی کردووە و بەردەوام بە شێوازێکی پرۆفێشناڵانە، مۆڕاڵی ڕۆژنامەگەری و پرەنسیپە زانستییەکانی هەواڵ و ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژی پاراستووە. بەدڵنیاییەوە ئەم سەرکەوتنانە بەرهەمی هەوڵ و شەونخونیی بەرپرس و تەواوی کارمەندانی ئەم ماڵپەڕە خۆشەویستەیە، کە جێگای ڕێز و پێزانینێکی زۆرە.

​وێڕای پیرۆزباییمان، هیوای بەردەوامی، سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر بە پارتیمان و ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر.

​هەر شاد و سەرکەوتوو بن.

 

​سیروان عاسی

بەرپرسی لقی ٢٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٨ / ٢ / ٢٠٢٦