Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیرى دەرەوەى سووریا پەیوەندییەكى تەلەفۆنییان ئەنجام دا

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٢/٢٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریاوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان بەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، تاوتوێ کران.

ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەھێزکردنی ھاوئاھەنگیی ھەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردەوە.