Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بروسکەی پیرۆزبایی بەڕێز عەلی حوسێن بەبۆنەی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی (KDP.info)

سلێمانی-KDP.info- عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی  و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، پیرۆزبایی (١٥) ساڵەی دامەزراندنی (KDP.info) دەکات و دەڵێت، (KDP.info) بووەتە دەنگێکی بەهێز بۆ گواستنەوەی ڕاستییەکان و ڕوونکردنەوەی سیاسەت و چالاکییەکانی پارتیمان." 

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی بەڕێز عەلی حوسێن:

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بۆ بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info)

بە دڵێکی پڕ لە شانازی و ڕێزەوە، یادی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیمان پیرۆز دەکەم.

لەم ساڵانەی تەمەنیدا، (KDP.info) توانیویەتی ببێتە دەنگێکی بەهێز و متمانەپێکراو بۆ گواستنەوەی ڕاستییەکان، دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست لەگەڵ هاووڵاتیان و ڕوونکردنەوەی وردی سیاسەت و چالاکییەکانی پارتیمان. ئێوە ئەرکێکی گرنگتان لە ئەستۆ گرتووە لە پاراستنی میسداقییەتی پەیامی نیشتمانی و نەتەوەییمان.

هیوامان وایە ئەم سەکۆیە هەمیشە وەک سەرچاوەیەکی پێشەنگ لە خزمەتکردنی نیشتمان و گەلدا بەردەوام بێت و هەنگاوەکانی داهاتووتان پڕ بن لە داهێنان و سەرکەوتنی گەورەتر.

 

جارێکی تر ئەم بۆنەیە لە ئێوە و هەموو کادرانی ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆز دەکەم.

 

عەلی حوسێن

ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی

پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین

٢٨ـی ٢ـی ٢٠٢٦