Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بروسکەی پیرۆزبایی بەرپرسی لقی ١٢ـی هەڵەبجە بەبۆنەی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی (KDP.info)

هەڵەبجە-KDP.info- د. محەمەد خورشید ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٢ـی هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی (١٥) ساڵەی دامەزراندنی (KDP.info) دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ماڵپەڕی فەرمی پارتی سەکۆیەکی متمانەپێکراو و پارێزەری ڕاستەقینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستانە." 

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی بەرپرسی لقی ١٢ـی هەڵەبجە:

بۆ بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی (١٥)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتیمان (KDP.info)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی ماندوونەناس و سەرجەم کادیر و کارمەندانی ئەم دەزگا میدیاییە گرنگە دەکەین.

ماڵپەڕی فەرمی پارتی لە ماوەی (١٥) ساڵی تەمەنیدا، بە پەیڕەوکردنی ڕێنماییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی و پرەنسیپە پیشەییەکان، توانیویەتی ببێتە سەکۆیەکی متمانەپێکراو و پارێزەرێکی ڕاستەقینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان.

ئەم دەزگایە وەک زمانحاڵێکی ڕاستگۆ، هەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردن بووە لە مافە نەتەوەییەکان و سەرچاوەیەکی سەرەکی بووە بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان بە ناوخۆ و دەرەوە.

دەستخۆشی لە هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانتان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە کاروانی میدیایی و نیشتمانیتاندا.

 

دووبارە یادەکە پیرۆزبێت.. هەر شاد و سەرکەوتووبن.

 

د. محەمەد خورشید

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان 

بەرپرسی لقی ١٢ـی هەڵەبجەی (پ.د.ک)

٢٨ / ٢ / ٢٠٢٦