ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی ئاراستەی هەڤاڵ (شوان بەکر) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی:
بۆ هەڤاڵ (شوان بەکر)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و تەواوی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین، گیانی کۆچکردوو بەر دڵۆڤانی و ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە و دۆست و خزم و هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٦