Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەخشان زەنگەنە بۆ KDP: بارزانی بە حیكمەتی خۆی كوردستانی لە كارەساتی گەورە پاراست

ھەولێر-KDP.info-  پەخشان زەنگەنە، سیاسەتمەدار و چالاکوانی سیاسی، لە لێدوانێکی تایبەتدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مێژوویی و ستراتیژیی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ناوچەکەدا. زەنگەنە ڕایگەیاند، "سەرۆک بارزانی هەمیشە وەک چەترێکی متمانە و سەقامگیری بووە، نەک تەنها بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکو بۆ سەرجەم پارچەکانی تری کوردستان."

​ئەم خانمە سیاسەتمەدارە ئاماژەی بەوە کرد کە ناوچەکە لە ژینگەیەکی ئاڵۆزدایە و بەردەوام ڕووبەڕووی قۆناغی دژوار دەبێتەوە، بەڵام "سەرۆک بارزانی توانیویەتی بەوپەڕی هێمنی و شارەزاییەوە، کوردستان لەو مه‌ترسییە گەورانە دووربخاتەوە کە هەوڵی دروستکردنیان بۆ دەدرا."

​سەبارەت بە ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە دۆسیەی ڕۆژئاوای کوردستاندا، پەخشان زەنگەنە گوتی، "دیمەنی کۆبوونەوەی جەنابیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، نیشانەی قورسایی و گرنگیی ئەو دەورە بوو کە گێڕای، توانی ڕێگریی بکات لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی و سیاسیی گەورە لە ڕۆژئاوای کوردستان. ئەمە بەرجەستەکردنی ڕاستەقینەی (هونەری گونجاوە لە سیاسەتدا) کە بە حیكمەتی جەنابیان ئەنجام درا."

 

قائید میرۆ