Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP. info-  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی یەکێتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا دەکەم. بە هەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری. پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبوون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی کە بە سوودی هەموو ناوچەکە دەگەڕێتەوە.

ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لە پشتگیری و هاوکاریمان بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێک دەکەینەوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بێت و ئاسۆیەکی نوێ بۆ برایەتی و پێکەوەژیان بکاتەوە. هیوادارین هەنگاوی تری له‌ په‌رله‌مان به‌دوادا بێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری متمانە و بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەی کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان