هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ڵێ "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌رده‌وامه و تاپۆكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی دابه‌ش كراون به‌رده‌وامه."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ران ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وی كراوه، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی تا یەک فەرمانبەر مابێت به‌رده‌وام ده‌بێت، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیك ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی زه‌وی له سنووری سه‌رۆكایه‌تی هه‌ولێر دابه‌ش بكرێن."
به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گوتیشی "ئه‌و زه‌ویانه‌ی دابه‌شكراون ئێستا كار له‌سه‌ر تاپۆكردنیان ده‌كرێت، به‌ڵام پرۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وی چه‌ند قۆناغێكه و پێویستی به هه‌ندێ وردبینی هه‌یه، دوای تاپۆكردنیشیان یه‌كسه‌ر به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێن."
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌ربه‌ست مه‌ولود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ڕه‌زامه‌ندییان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ گەڕاوەتەوە، به‌ڵام لێره و له‌وێ هه‌ندێ فه‌رمانبه‌ر ماون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و ناوه‌ی ماوه بگاته ده‌ست ئێمه ڕه‌وانه ده‌كرێت و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌درێت."
قائید میرۆ