Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ویداد ئەرسەلان

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی (ویداد خورشید ئەرسەلان)، وەزیری پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسایەتیی دیاری تورکمان بڵاوکردەوە و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکارەکەی کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (ویداد خورشید ئەرسەلان) کەسایەتیی ناسراوی تورکمان و وەزیری پێشووتری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانمان پێگەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ویداد ئەرسەلان دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد ببێت و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦