Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لیستی مووچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێ کە ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە  ( 23 ی شوباتی 2026) لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی سێ شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.                               
تێبینی؛ هەندێک زانیاری و هەواڵی نادروست لە سەر لیستی مووچەو ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکیان  نییەو تێکڕایان ناڕاستن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.           
23 ی شوباتی 2026