Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی ڕادیۆی ئاکرێ دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی ئاکرێ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی ئاکرێ دەکات.

دەقی پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بە بۆنەی (٣٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی ئاکرێ

بەڕێزان / بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی ئاکرێ

بە بۆنەی (٣٤)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی ئاکرێ، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی ھێژا و بیسەرانی ئازیزی ڕادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو لە ھەموو ڕوویەکەوە بەرەو پێش بچن و زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتان دا بن.

ڕادیۆی ئاکرێ لە ماوەی تەمەنی کارکردنیدا لەو دەڤەرە ڕەنگینەدا و لە ڕێی گەیاندنی پەیامەکەی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی ھەبووە لە خستنەڕووی خواست و ویستی ھاووڵاتییان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.

 لەو دەرفەتەدا وێڕای ئەوەی کار و کارنامەی ئێوە بەرز دەنرخێنین، ھەر بەردەوام و سەرکەوتووبن.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦