Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. سالار عوسمان: زمانی دایک کۆڵەکەی مانەوەی نەتەوە و سەرمایەیەکی نیشتمانییە

​شەقڵاوە-KDP.info- لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکدا، د. سالار عوسمان جەخت لەسەر پاراستنی زمان وەک ناسنامەی بوون و قەوارەی نەتەوەیی دەکاتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠٢٦/٢/٢٢، بە ئامادەبوونی ھیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی ٢٤ـی سەفین و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و بەرپرسانی حزبی و حکوومی، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە پانێڵێکی لە ژێر ناونیشانی (زمانی دایک، ناسنامەی بوون و کۆڵەکەی مانەوەی نەتەوەیە) پێشکەش کرد.

د. سالار عوسمان لە چەندین گۆشە و ڕەھەندەوە تیشکی خستە سەر بایەخی زمانی دایک و پاراستنی وەک "سەرچاوەیەکی ھەمیشەیی بۆ مانەوەی نەتەوە" و ڕۆڵی زمان لە پاراستنی قەوارەی نیشتمانیدا. لە کۆتاییشدا لەلایەن ڕاگرایەتی کۆلێژەوە ڕێزی لێ گیرا.

ھەر لە درێژەی چالاکییەکانیدا، د. سالار عوسمان لە خولێکی پێگەیاندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوان لە شەقڵاوە، وانەیەکی لەژێر ناونیشانی (ھاووڵاتی و ڕاگەیاندن) پێشکەش کرد. تێیدا جەختی لە گرنگیی ھۆشیاریی سیاسی و کۆمەڵایەتیی تاکی کورد کردەوە لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییەکان و نێوەندە میدیاییەکاندا.