Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی دەروێش ئاغا و سوارە ئاغا

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو توبا عبدالرحمان ئاغای نۆرک، دەروێش عبدالرحمان ئاغا و سوارە محەمەد ئەمین ئاغا لە جیاتی بنەماڵەی کۆچکردوو سوپاس و پێزانین ئاراستەی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

دەقی سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی توبا عبدالرحمان ئاغای نۆرک.

بەناوی بنەماڵە و کەسوکار و خزمانی کۆچکردوو توبا خانی عبدالرحمن ئاغای نۆڕک، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەین کە لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و ئامادەبوونی بەرێز سیداد بارزانی بەشداری پرسەکەی کردین. سوپاسی جەنابی نێچیروان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکەین کە لە ڕێگەی بروسکە و ئامادەبوونی بەرپرسانی ھەردوو نووسینگەکەیان بەشداری پرسەکەمان بوون. سوپاسی بەرێز فازڵ میرانی و بەرێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسانی بەشەکانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانیان و بەرپرسان و ئەندامانی لق و ناوچەکانی پارتیمان دەکەین کە لە پرسەی کۆچکردوودا لە سلێمانی و ھەولێر بەشداری پرسەکەیان کرد.

سوپاسی بەرێزان کاک محەمەدی حاجی مەحموود و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی و حیزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان و کۆمەلی دادگەری و پارتی ڕەنجدەران و کرێکاران دەکەین کە نوێنەرانیان ئامادەبوون یان بە تەلەفۆن ھاوخەمی خۆیان دەربڕیوە. سوپاسی بەرێز پارێزگاری ھەولێر و سلێمانی و سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی زانایانی ئیسلامی و وەزیرە بەرێزەکان و فەرماندە سەربازییەکان و پێشمەرگەکان دەکەین. ھەروەھا سوپاسی مامۆستایانی زانکۆ و سەرنووسەری رۆژنامە و گۆڤارەکان نووسەران و ھەموو پیاوانی ئایینی و ڕیش سپی و شێخانی تەریقەت و تەکیە و خانەقاکان دەکەین.

سوپاسی ھەموو ئەو سەرکردە و کەسایەتی و لایەنانە دەکەین کە ئاماژەمان پێداون یان نەتوانراوە ئاماژەیان  پێبدەین و سوپاسی ھەموو خزمان و دۆستانمان دەکەین  بەرامبەر ئەرک و ماندووبوونیان ھەر لەساتەوەختی کۆچی دوایی توباخانەوە لە ماڵ و گۆرستان و شوێنی پرسەکەی لەھەولێر و سلێمانی لەگەڵمان بوون یان لە ڕێگەی بروسکە وتەلەفۆن و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە ھاوخەمی خۆیان دەربڕیوە و بەشداری پرسەکەیان کردین. خوای گەورە پاداشتی چاکەو خەمخۆری ھەموو لایەک بداتەوە.

 

دەروێش عبدالرحمان ئاغا و سوارە محەمەد ئەمین ئاغا لە جیاتی بنەماڵەی کۆچکردوو