Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی عێراقی دەکات

ھەولێر-KDP. info-ڕۆژی شەممە 21ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.  هەروەها جەخت لە پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی گرفت و ئالنگارییەکان کرایەوە.