Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی: شانازی دەکەین کە کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی زمان و کولتوورە جیاوازەکانە

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، پاراستنی زمانی دایك، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی كوردستانە. 

دەقی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: 

لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و زمان و کولتوورە جیاوازەکانە. 

پابەندیمان بە بره‌وپێدان و پێشخستنی زمانی دایک بۆ هەمووان دووپات دەکەینەوە، لە زمانی کوردییەوە تا زمانی پێکهاتە نەتەوەیییەکان (تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی). 

پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە.

 

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان