Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عەلی حوسێن و پارێزگاری هەولێر چەند پرسێکی هەنووکەییان تاوتوێ کرد

هەولێر-KDP.info- نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئومێد خۆشناو لەگەڵ بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە کۆبووەوە و پێکەوە دوایین پەرەسەندنەکانیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا و بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، پێشوازی لە عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە کرد.

لە دیدارەکەدا، بە بایەخەوە باس لە بارودۆخی سیاسی و هەڵومەرجی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان کرا و بیروڕا لەسەر چەند پرسێکی پەیوەندیدار ئاڵوگۆڕ کران، بە ئامانجی هەماهەنگیی زیاتر بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان.