Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی لە بروسكەیەدا پیرۆزبایی لە دانا ئەحمەد مەجید كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.

دەقی بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێز کاک دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و ھەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەکەتان، پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم. ھیوادارم ھەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان بکات.

ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

 

مسعود بارزانی

١٧ی شوباتی ٢٠٢٦