Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی ڕەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئاشتیی و بەخشندەیی بێت.

لە خودای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەک قبوڵ بکات.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان