Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فەرھاد ئەترووشی و سوودانی جەختیان لە گرنگیی ھەماھەنگیی نێوان پەرلەمان و حکوومەت کردەوە

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسی و گشتیی عێراق تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، فەرھاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی ھەوڵەکان بۆ تەواوکردنی ئیستیحقاقە دەستوورییەکان، پتەوکردنی پرۆسەی دیموکراسی و بەدیھێنانی خواستەکانی ھاووڵاتییان کرد.

ھەروەھا جەختیان لە بەردەوامیدان بە گەشەپێدان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا فەرھاد ئەترووشی و سوودانی گرنگیی تەواوکاری و ھەماھەنگیی نێوان ھەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن تاوتوێ کرد، بەتایبەت پشتیوانیکردنی کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەم قۆناغەدا.

ئەم ھەماھەنگییە بە ئامانجی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی گەشەپێدان، ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابوورییەکان و پشتیوانیکردنی ھەوڵەکانی حکوومەتە بۆ زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، لەگەڵ ڕێکخستنی ئەولەویەتەکانی خەرجکردنی پارەی گشتی.‌