Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

میونشن-KDP. info-  بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولقادرى برایان، سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز شێخ حسێن شێخ محه‌مه‌د لۆلانى و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م، هاوبەشى خەمیانم.

لە خواى مەزن داواکارم گیانى خوالێخۆشبوو بە بەزەییى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی بە هه‌مووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/15