Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی له‌ میونشن كۆبوونه‌وه‌

میونشن-KDP. info-  پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/2/15، لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ بەڕێز مەزڵووم عەبدی، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانیان له‌ سووریا تاوتوێ كرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگه‌یشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسییانه‌ى کێشه‌کان له‌ سووریا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له‌ ده‌ستوورى داهاتووى وڵاتدا پارێزراو بێت.

لاى خۆیه‌وه‌ بەڕێز مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی و سەرۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ هەوڵی بەردەوام و ڕۆڵی کاریگەریان لەپێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و گەیشتنی دیمەشق و هەسەدە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.

مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.