Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری كاروبارى ئابوورى و وزه‌ى ئەڵمانیا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

ھەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/2/15، لە به‌رده‌وامیى دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو کاترینا ڕایشە، وەزیری كاروبارى ئابووری و وزەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هاندانی سه‌رمایه‌گوزارى و وەبەرهێنانی ئەڵمانی لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و خواستى هەرێمی كوردستانى بۆ سوودوه‌رگرتن لە ئەزموونی ئەڵمانیا لە بواری وزە و ئابووریدا دووپات کردەوە.