Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

میونشن-KDP.info-  ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ڕادۆسلاڤ سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا کۆبووەوە.

لە کۆبوونه‌وه‌کەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی پۆڵەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ كرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش کردەوە، بەتایبەتی لەو بوارانەدا كه‌ خزمەت بە گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیری دەکەن.

لای خۆیەوە، بەڕێز سیکۆرسکی ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی لە ناوچەکەدا کرد و ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە.

دوا پێشهاتەکانی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌کە بوو.