Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا كۆبوونه‌وه‌

میونشن-KDP. info-  له‌ به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا، له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەیوەندییەكانى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسۆی هاریکاریی هاوبەشى نێوانیان خرایە بەر باس. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا جەختی لە پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتگیرى له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی وەک هاوبەشێکی سەرەکی و فاکتەری سەقامگیری، كرد.

دۆخى سووریا و مافه‌كانى كورد له‌و وڵاته‌، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌کە بوو. تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووریایه‌كى یه‌كگرتوودا كرده‌وه‌.