Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، هه‌ر لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.

لە کۆبوونه‌وه‌کەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی ناوچەک
ە لە ئاڵۆزییەکان کردەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێز ئەبولغەیت ستایشی ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی هاوسەنگی و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان، هەروەها پشتگیریی کۆمکاری عەرەبیی بۆ ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.