Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆک ماکرۆن ده‌کات‌

میونشن-KDP.info- هه‌ر له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دیدارێکیان ئه‌نجام دا.

تیایدا دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە ده‌ستووری داهاتووی سووریای یەکگرتوودا کردەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ دۆستایەتی و پشتگیریی بەردەوامی فەڕەنسا و سه‌رۆک ماکرۆن و داکۆکیکردنیان لە مافە دەستوورییەکانی گه‌لی کوردستان دووپات کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.