Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو تووبا عه‌بدولڕه‌حمان ئاغا، خوشکی به‌ڕێز ده‌روێش ئاغا و هاوسه‌ری به‌ڕێز سواره‌ محه‌مه‌دئه‌مین ئاغا، سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری به‌ڕێزیان ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

له‌ خوای مه‌زن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان