ئەڵمانیا-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٢/١٢، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بانگھێشتێکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گەیشتە ئەڵمانیا.
لە کۆنفرانسەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، ھەرێمی کوردستان و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەگشتی، کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان و بەشداربووان دەبێت.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە ساڵانە بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان بەڕێوە دەچێت، دەرفەتێکە بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا دەربارەی پرسی ئاسایش و سەقامگیری و کێشە جیھانییەکان و تاوتوێکردنی ڕێگەچارە بۆ کێشە و ئاڵۆزییەکان.