Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی جۆرجیا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی شوباتی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئارچیل دزولیاشڤیلی، باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەربەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی حەفتەی رابردووی نێوان سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی.

دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.