Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بارانبارین تا سبەی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت و ئێوارە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، شەپۆلێکی نمەباران ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت تا نیوەڕۆی سبەی بەردەوام بێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، ئەمشەو نمەباران لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم (سنووری پارێزگای دهۆک) دەست پێ دەکات و بۆ بەرەبەیان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێم. پێشبینی دەکرێت بارانبارینەکە تا کاتەکانی نیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە بەردەوام بێت و لە ئێوارەدا کەشوهەوا سەقامگیر ببێتەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ سبەی زوو ئەگەری دروستبوونی تەمومژ هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.