Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق دەکات

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 2/11، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەسەن محەمەد ئەلزەمان، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە عوسمان ئەلداوود، کونسولی گشتیی کوەیت لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باڵیۆزی کوەیت سڵاو و ڕێزی میر و جێنشینی کوەیتی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پێویستیی پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت کرد و خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان نێوان هەردوولا دووپات کردەوە.

دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.