Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سوپاسنامەیەک لە دکتۆر نووری عوسمان ـەوە..

ھەولێر-KDP. info-  بەڕێز دکتۆر نووری عوسمان، سوپاس و پێزانینێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

بە ناوی خۆم و بنەماڵەکەمانەوە:
سوپاسی ڕابەر و مەرجەعمان جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی دەکەین، کە بە ڕەوانەکردنی پەیامی سەرەخۆشی و بەشداریکردنی نوێنەری جەنابیان بەڕێز کاک سیداد بارزانی لە پرسەکەماندا، سەبووری و ئارامییەکی زۆری پێبەخشین.

سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفوونی و بەشداریکردنی نوێنەرانی جەنابیان بەڕێزان ڕەوان بارزانی و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی لە پرسەکەماندا، هاوخەم و هاسۆزمان بوون.

سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێز مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە پەیوەندیی تەلەفوونى و ڕەوانەکردنی پەیامی سەرەخۆشی، لە خەم و کۆڤانی کەمکردینەوە.  هەروەها سوپاسى بەڕێز وەیسی بارزانى دەکەین کە لە ڕێگەى پەیوەندیی تەلەفوونییەوە هاوخەمییان دەربڕی.

سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێزان جێگرانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە بە پەیوەندیی تەلەفوونی، هاوخەمی خۆیانیان پێگەیاندین.

سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێزان فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی، بەرپرس و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکان، بەرپرس و ئەندامانی بەش و لق و ئۆرگانە حیزبییەکان و تەواوی هەڤاڵانی پارتیمان لە سنووری تێکڕای پارێزگا و دەڤەرەکان، کە بە بەشدارییان لە پرسەکەدا، یان بە ڕەوانەکردنی پەیام و پەیوەندیی تەلەفوونی، هاوخەم و هاوسۆزمان بوون.

سوپاسێکی تایبەت بۆ هەریەک لە بەڕێزان قوباد تاڵەبانی، مامۆستا سەڵاحەددین محەمەد بەهائەددین، هەروەها سەرۆک و سکرتێر و سەرکردە و ئەندامانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق، کونسوڵ و دیپلۆماتکار و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان، کە بە بەشداریکردنیان لە پرسەکەماندا، یان لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفوونی و ڕەوانەکردنی پەیامی سەرەخۆشییەوە، هەست و هاوخەمیی خۆیانیان دەربڕی.

سوپاس و پێزانین بۆ سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى دادوەری و دادوەران, پەرلەمانتاران لە کوردستان و نوێنەران لە عێراق و وەزیر و پارێزگار و بەرپرسانی دامەزراوە ئیدارییەکان و بەرپرس و فەرماندە و پلەدارانی دەزگا سەربازی و ئەمنییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە، کە بە بەشداربوونیان لە پرسەکەماندا، یان بە پەیوەندی و ڕەوانەکردنی پەیام، هاوخەممان بوون.

سوپاسی هەموو کەسایەتییە ئاینییەکانى ئیسلام و مەسیحی و ئێزدى, کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و جەماوەری و ئەکادیمی و ڕۆشنبیرییەکان و هەروەها تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بەگشتی دەکەین کە لە پرسەکەماندا بەشدار بوون، یان بە پەیوەندیکردن و پەیامی سەرەخۆشی، لە خەمیان کەمکردینەوە.

سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی خوالێخۆشبوودا لەگەڵماندا بوون، هەروەها وێڕای سوپاسگوزاری، پێزانینمان بۆ تەواوی بەرپرس و کارمەندانی دەزگا ئیدارییەکان و هێزی ناوخۆ لە سنووری شاری دهۆک کە لە ماوەی بەڕێوەچوونی پرسەکەماندا، ئەرک و زەحمەتیان کێشا.


خوای گەورە بە سۆز و میهرەبانی خۆی، پادداشتی خێر و چاکەی هەمووان بداتەوە.

 

دکتۆر نووری عوسمان عەبدولڕەحمان
لەجیاتى بنەماڵەى خوالێخۆشبوو