دھۆک -KDP.info- جێگری بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک دەڵێت "ئێستا ئامادەکاری دەکرێت لە دوو قەزای پارێزگای دھۆک پڕۆژەی ڕووناکی جێبەجێ بکرێت، تا ناوەڕاستی ئەمساڵ دھۆک بەتەواوی کارەبای دەبێتە 24کاتژمێری."
ئەندازیار حازم محەمەد عوسمان، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو پڕۆژەی ڕووناکی لە پارێزگای دھۆک لە سەنتەری پارێزگا جێبەجێکرا ئێستا کارەبای 24کاتژمێرییان ھەیە و پێویستیان بە کارەبای موەلیدە نەماوە و نزیکەی 450 موەلیدە لە سەنتەری پارێزگا کوژاونەتەوە."
ئەندازیار حازم محەمەد عوسمان گوتیشی "ئێستا ئامادەکاری دەکرێت پڕۆژەی ڕووناکی لە قەزای سێمێل و شێخان دەست پێبکرێت، ئامادەکاری تەواوکراوە و لەم نزیکانە دەست پێدەکات، دواتریش لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەشیش دەست پێدتکرێت، بۆیە بەپێی پلانی دانرا تاوەکو ناوەڕاستی ئەمساڵ لە تەواوی پارێزگای دھۆک کارەبا دەبێتە 24کاتژمێری و تەواوی مو
ەلیدەکان دەکوژێنەوە و چیتر خەڵک پێویستی بە کارەبای موەلیدە نابێت و بەردەوام کارەبای پڕۆژەی ڕووناکیان دەبێت."
بڵند ئیبراھیم