Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فازڵ میرانی پیرۆزبایی یادی ٥٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد دەکات

هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی تێپەڕبوونی پەنجاو شەش ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامان و تەواوی قەڵەمبەدەستانی کوردستان کرد.

دەقی پەیامەکە:

بۆ سەرۆك و جێگر و ئەندامانی مەڵبەندی گشتی و تەواوی نووسەرانی كورد

(56) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نووسەرانی كورد لە ئێوەی بەڕێز و تێكڕای نووسەرانی كورد لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵاتدا پیرۆز بێت. نووسەران هەردەم دەنگی نەتەوە و نیشتمان و زمانحاڵی ویژدان و خواستی ڕەوای نەتەوەکەمان بوونە، لەم ڕۆژگارەشدا سەرقافڵەی داهێنان و سوارچاكی پاراستن و گەشەپێدانی زمان و كلتوورن.

لە هەموو هەلومەرج و سەردەمێكدا، نووسەرانی كورد ڕۆڵی كارا و كاریگەریان لە هۆشیار كردنەوەی میللەتەكەماندا هەبووە. ئەمڕۆش چاوەڕوانییەكی زیاتر لە نووسەران دەكرێت، بەوەی ببنە پێشەنگی كۆمەڵگا و سەرمەشقی خۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییە خێراکانی سەردەم و بەشداری بن لە كێشانی نەخشەڕێی پاراستنی زمان و كلتوورەكەمان.

ئەم یادە هەردەم شكۆدار بێت."

 

فازڵ میرانى

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

 ١٠ /٢ /٢٠٢٦