Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە (جەمال فەتاح) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (ئامینە حەسەن عەبدوڵڵا) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی هەڤاڵی بەڕێز (جەمال فەتاح) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ هەڤاڵی بەڕێز (جەمال فەتاح).

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە حەسەن عەبدوڵڵا) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی  خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان     

٩ی شوباتی ۲۰۲٦