Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ناوی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنی پارتی لە ڕێگەی KDPـەوە بزانە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرپەرشتی دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ڕێکخستنەوەی کاروباری کارگێڕی و سیاسی فراکسیۆن کرایەوە بۆ قۆناغی داهاتوو.

​لە تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکەدا، بە مەبەستی پەرەپێدانی ئەدای پەرلەمانی و دابەشکردنی ئەرکەکان، دەستەی نوێی سەرۆکایەتی فراکسیۆن بەم شێوەیەی خوارەوە دەستنیشان کران:

​دکتۆر ڕێبوار هادی: جێگری سەرۆکی فراکسیۆن.

​هەڵات سەلمان: لێپرسراوی پەیوەندییەکانی فراکسیۆن.

​دکتۆر دانەر عەبدولغەفار: وتەبێژی فەرمی فراکسیۆن.

​سیروان ڕۆژبەیانی: لێپرسراوی کاروباری حزبی فراکسیۆن.

​ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پلانی فراکسیۆنی پارتی دایە بۆ پتەوکردنی پێگەی کورد لە بەغدا و چالاککردنی ڕۆڵی فراکسیۆنەکە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران، بە ئامانجی داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و هەماهەنگی باشتر لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.