هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی هوشیار زێباری، نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، مەراسمی بەرزڕاگرتنی ٤٧ـەمین ساڵیادی شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هۆتێل ڕوتانای شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە میانی بەشداریکردنەکەیدا، هوشیار زێباری پیرۆزبایی جەنابی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ئەم یادەوە گەیاندە بەڕێز فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە شاندێکی باڵای حکوومی و حزبی و دیپلۆماتکارانی وڵاتان ئامادەی بوون، جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوویی و دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە.

