Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە كۆبوویەوە

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 9ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە كۆبوویەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پێویستیی یەكڕیزیی لایەنە كوردییەكان لە قۆناغەكانی داهاتوو. هەروەها جەخت لە دانوساندن و دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە.