Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە دیلان یەشیلگۆز دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دیلان یەشیلگۆز دەکات بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا. 

ئەمڕۆ دووشەممە، 09ـی شوباتی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاند "بە گەرمی پیرۆزبایی لە دیلان یەشیلگۆز دەکەم بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا."

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی باسی لەوەش کردووە "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هۆڵەندا بەرز دەنرخێنین و خوازیاری بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوانمانین."

رۆژی هەینی، 06ـی شوباتی 2026، دیلان یەشیلگۆز، خانمە سیاسەتمەداری کورد، وەک جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری لە حکوومەتی نوێی هۆڵەندا دیاری کرا.