Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان کتێبی پراکاندنی ئەفسانەی خەڵافەتی ھوڤانە ناسێنرا

ھەولێر-KDP.info- رۆژی یەکشەممە ٨ـی ٢ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، ئەحمەد کانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پ.د.ک و بەشێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە و ڕۆشنبیر و نووسەر و ڕۆژنامەڤانان، کتێبی (پراکاندنی ئەفسانەی خەڵافەتی ھوڤانە)ـی نووسەر (لیوا بەھجەت سێلکی) ناسێنرا.

لە وتەیەکدا، د. سالار عوسمان ئاماژەی بەوە کرد پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی بە گەورەییەوە چوونە نێو مێژوو و داستانەکانیان بوونە جێگەی شانازی و ئەم پێشمەرگانە لە شەڕی داعشدا ئەفسانەی ئەم ڕێکخراوەیان تێکشکاند.

بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن گوتیشی، ئەم کتێبەی ئەمڕۆ 'پراکاندنی ئەفسانەی خەلافەتی ھوڤانە' ھەر کتێبێک نییە، بەڵکو کۆکردنەوەی مێژوویەکی زیندووە لە لاپەڕەکانی کتێبخانەی کوردستاندا. جەنگی دژە داعش و بەرگری و قارەمانییەتی پێشمەرگە و دڵسۆزانی ڕێبازی بارزانی لەم کتێبەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت و ئەم کتێبە مێژووی ئەم قارەمانانەی ئەمرۆمان بۆ دەخاتە نێو مێژوو و نەوەکانی داھاتوومان بە ئەمڕۆ ئاشنا دەکات.

لە بەشێکی دیکەی مەڕاسیمەکەدا لیوا بەھجەت تەمیز سێلکی لە وتەیەکدا باسی لە بیرۆکەی نووسینی کتێبەکەی کرد و سوپاسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک کرد بۆ لە ئەستۆگرتنی ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوە و ناساندنی کتێبەکەی.

لەکۆتاییدا چەپکە گوڵی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و ئامادەبوان پێشکەشی نووسەرکرا و نووسەر بە واژۆی خۆی (کتێبی پراکاندنی ئەفسانەی خەڵافەتی ھوڤانە) پێشکەشی ئامادەبووان کرد.