Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی کارەبادا نەکراوە و پابەندی ئەو نرخە یاساییەن کە پێشتر پەسەند کراوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا.

ھاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە نرخی کارەبا ھەمان نرخە کە بە ڕێگای یاسایی پەسەندکراوە و لە وەقائعی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، نرخەکانیش دیاریکراوە بۆ یەک مانگ حساب دەکرێت، ھاوکات پێدانی کرێی کارەبا بە ڕێگای ئۆنلاین ھەنگاوێکی شارستانی و پێشکەوتوو و شەفافە و ئاسانکاریشە بۆ ھاووڵاتیان بۆ ئەوەی بتوانن بە بێ سەردانیکردنی فەرمانگەکانی کارەبا کرێی کارەباکەیان بدەن.

سەبارەت بەکرێی کارەباش لە مانگی یەک بەھۆی شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما زۆرێک لە ھاوبەشان بڕی کارەبای زیادیان بەکارھێناوە، بۆیە لە مانگی یەک کرێی کارەبا زیاتر بۆیان ھاتۆتەوە، ئەگەر ھەر گرفتێکیش بۆ ھەر ھاوبەشێک دروست بووبێت، ئەوا لە فەرمانگەکانی فرۆشتنی کارەبا، تیمی تایبەت چارەسەری گرفتەکە دەکەن. ئومێدەوارین ھاوبەشانی کارەبا بەپێی پێویست کارەبا بەکار بھێنن تاوەکو نەبێتە بارگرانی لەسەریان.

 

وەزارەتی کارەبا

٢٠٢٦/٢/٨