Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز عه‌لى عه‌ونى ده‌كات

ھەولێر-KDP.info-نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.

ئێواره‌ى ئەمڕۆ یەکشەممە، 2026/2/8 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى عه‌ونى، ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى پارتى دیموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى دایكیان، سه‌ره‌خۆشیى له‌ خۆى و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد.

‎وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خۆیان و خانەواده و کەسوکارە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.

‎لای خۆیەوە، بەڕێز عەلی عەونی سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەیانی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هاوبه‌شییان لە خەم و پرسەکەیاندا، دەربڕی.