Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ناوەڕۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک بارزانی و نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی یەکشەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٦ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراک نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە بە گشتی و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا. ھەردوولا ھاوڕا بوون لە پێویستی بەردەوامی گرتنەبەری ھەموو ھەنگاوێک بۆ ئەوەی ڕێگە لە پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕ بگیرێت و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر ببێت.

ھەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا ھەردوولا دەستخۆشیان لەیەکتری کرد بۆ ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی کە لە بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا گێڕاویانە. ھەروەھا سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ ڕۆڵی ئەمەریکا، جەختی لە بەردەوامیی ھاوپەیمانێتی نێوان گەلی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە.